ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان-هەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لەپەرلەمانی كوردستان، لەسەر بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێربە كارپێكردنی سیستمی VIP، هەڵوێستی خۆی راگەیاند. 

دەقی راگەینراوەكە:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر،بڕیاری كردنەوەی بەشی( vip) داوە بۆ رایی كردنی كارو معامەڵاتی بەشێك لەهاوڵاتیان بەرامبەر بە 100 هەزار دینار، ئەمەش بۆتە جێگای ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و هەنگاوێكی دیكە بۆ زیادبوونی قەرەباڵغی و دواكەتن لەرایی كردنی موعامەلات. لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا، ئێمە لە فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەم هەنگاوە رەت دەكەینەوە كەلەبەرامبەر بڕێك پارەدا جیاكاری لەنێوان هاوڵاتیاندا بكرێت ، بۆچاككردنی كۆیی سیستمەكە پێشنیازی چاكسازی لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەخەینەوە روو كە رۆتینیات كەم بكرێتەوەو كار بەسیستمی تۆڕی ناوخۆیی بەڕێوەبەراتی بكرێت بەشێوەیەك ئیمزاو ئیمزاكاری كەم بكرێتەوەو هەر هاوڵاتییەك بەكۆدێكی تایبەت بەخۆی‌و ئۆتۆمبیلەكەی لەچەند ژوور و بەشێكی دیاریكراودا كارەكانی بۆ رایی بكرێت، نەك بەبیانووی قەرەباڵغی بەپارە كاری هەندێك رایی بكرێت ‌و ئەوانی دیكەش بەچەند رۆژ نەتوانن كارەكانیان تەواو بكەن.

دكتور محی الدین حسن یوسف

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لەپەرلەمانی كوردستان

5/12/2018