ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێمە وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەھەرێمی کوردستان کە لەئێستادا نوێنەرایەتی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین توانیومانە بەرھەم ھێنانی مریشکی زندوو لە ناوخۆدا بەتەواوەتی بازاڕەکانی پێ پڕبکەینەوە لەخواستی بازاڕ زیاتربێت.

دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە ھەموو لایەک لەوە ئاگاداربکەینەوە کە ھۆکاری گرانبونی نرخی مریشک پەیوەستە بە نەبونی بەرھەم لە ناو کێڵگە پەلەوەریەکان بەھۆی بەردەوامی زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوازیان ھێناوە لە بەرھەمھێنان.

لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین ھۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ٪‏٤٥ ھۆڵی کێڵگە پەلەوەریەکان لەلایەن خاوەنەکانیان داخراوە ئەمەش بەھۆکاری ئەو زیانە زۆرەی بەریان کەوتووە و حکومەت پشتیوانیان نەبووە، وە لە ٪‏٢٥ خاوەن ھۆڵەکان جوچکیان دەست ناکەوێت تا بیخەنە ناو ھۆڵەکان وە خاوەن مەفقەسەکان دەڵێن تا ٢٥ ڕۆژ ناتوانن جوچک بۆ خاوەن ھۆڵەکان دابین بکەن وە نرخی جوچک بۆ ١٥ سەنت بەرز بۆتەوە.

بۆیە ئێمە لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە داواکارین لە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەسەرەوە ناومان ھێناون ئەم داواکاریانەمان جێ بەجێبکەن تا چیتر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زیانیان بەر نەکەوێت و ھاووڵاتیانیش بێ بەش نەبن لە مریشکی زندوو.

١- دیاریکردنی نرخ ، حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک دروستبکات بڕو تێچوی مریشک دیاریبکات لەبەرھەم ھێناندا پاشان نوسینگەی تایبەت دروستبکرێت و حکومەت خۆی مریشکەکە بکڕێتەوە و دواتر بە فرۆشیارانی بازاڕی بدات و یەک نرخ دیاریبکرێت کە ئەمە باشترین ھاندانە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و ھاووڵاتیان.

٢- قەدەغەکردنی مریشکی بەستوو

٣- ھەرزانکردنی عەلەف و ئازادکردنی ھاوردەکردنی لەووڵاتانەوە بۆئەوەی تێچوی مریشک ھەرزانتربکەوێت لەسەر خاوەن کێڵگەکان و بەھەرزانیش بگات بەدەست ھاووڵاتیان.

٤- دانانی لیژنەی چاودێری لەسەر ھاوردەکارانی عەلەف و دەرمان.

٥- پشتیوانیکردن و بازارکردنەوە بۆ بەرھەمی ناوخۆی.

ھیوادارین ھەموو لایەک ھاوکارمانبن لەسەرخستنی کەرتی پەلوەری لە ھەرێمی کوردستاندا.

كۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی کوردستان/ سلێمانی

 

نازم عبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان

٢٠١٩/٨/٢٢