ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی پێنج ساڵ ئینارەکانی دووسایدی گشتی چوارقوڕنە – ڕانیە لەكار كەوتبوو، دوای بەدواداچونێكم خۆش بەختانە چاكدەكرێتەوە.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان بە رێگای كوردستانی راگەیاند: دوای بە دواداچونم بۆ نۆژەن کردنەوەی ئینارەکانی دووسایدی گشتی چوارقوڕنە کە پینج ساڵ بوو لەکارکردن وەستا بوون، نوسراوم ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلیمانی کرد لەلایەن شێخ سالار بەڕیوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ناو برا، ئەویش لای خۆشیەوە نوسراوی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕانیە کرد بەمەبەستی ناردنی دەرخستەی کارەکە.

وتیشی: ئەندازیاری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای ڕانیە علی محەمەد لەکەمترین کاتدا کۆی دەرخستەو کارەکانی ئاڕاستەی بەڕیزیان و دواتر وەزارەتی کارەبای کردو بەبەردەوامی چاودێری جێ به جێ کردنی کارەکەی کرد تاوەکو موافەقەتی کارەکە.

ئەو نوێنەرەی حزبی شیوعی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سوپاسی هەریەك لە بەڕیز کاک شێخ سالار بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلیمانی و ئەندازیار علی محمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای ڕانیە دەكەین كە کۆی پارەی تەرخان کراو لەسەرووی شەست ملیۆنە لە پارەی بەڕێوەبەرایەتیەکەی تەرخان کرد و بەڕێز نەهرۆ بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە بە هەموو شیوازێک پشتگیرو پشتیوانی خۆی نیشانداوە بۆ هەرچی زووە گەڕانەوەی ڕووناکی بۆ دووسایدی گشتی چوارقوڕنە، و کاک سامان بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای چوارقوڕنە دەکەم کە هەمیشە لەخەمی چاکردنی ئینارەکان دابوە، سوپاسی کاک عوسمان ڕەمەزان لیپرسراوی بەشی ئینارە دەکەم پشتگیرو پشتیوان بووە.

Image may contain: 2 people, people standing and suit

No photo description available.

No photo description available.

Image may contain: night, sky and outdoor