ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- كەلار

ئەمڕۆ یەكشەمە لەبری بانكی كەلار ، لەبەرێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان، فۆرمی خانەنشینی دابەش دەكرێ كە تایبەت بە زانیاری بەخانەنشینان.

ئاریا ئەنوەر ، بەرێوەبەری بانكی كەلار، بە رێگای كوردستانی راگەیاند" لە ئەمڕۆوە یەكشەمە 26 / 1 / 2020 لەبری بانكی كەلار ، خانەنشینانی گەرمیان لە بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان فۆرمی خانەنشینی وەردەگرن و پڕی دەكەنەوە ."

گووتیشی،" هەفتەی پێشتر دابەشكردنی ئەو فۆرمە ئاستەنگی بۆبانكی كەلار دروستكردبوو، بۆیە ئەم بڕیارەماندا بۆئەوەی بە زووی لیستی موچەی موچەخۆران ببەستین .

هەفتەی پێشتر بەهۆی دابەشكردنی فۆرمی خانەنشینی لە بانكی كەلار ئاستەنك بۆ كارەكانی ئەو بانكە دروست ببوو.