ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارەى سێشەممە ٢٠٢٠/٢/١٠ وەفدێكی هاوبەشی حزبی زەحمەتكیشان، بزوتنەوەی دیموكرات و حزبی شیوعی كوردستان لە چوارچێوەی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ لەگەڵ جێگری قونسڵی حكومەتی چین وجێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی قونسڵخانەی چین لە شاری هەولێر كۆبویەوە. 

مەبەستی سەردان و كۆبونەوەكە بۆ دەربڕینی پاڵپشتی هەرسێ‌ لایەنی چەپ بوو بۆ گەل و حكومەتی چین لە ڕەوبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی كرۆنا. وەفدی هاوبەش هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیانیان بۆ گەل و حكومەتی چین دەربڕی لە ڕەوبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی كرۆنا و باوەرییان وابوو لە توانا و هێزی دەوڵەتی چیندا هەیە لە ماوەیەكی دیاری كراودا ڕەوبەڕووی ئەم كێشەیە ببێتەوە. وانگ خوهۆنگ جێگری قونسڵخانەی چین سوپاسی خۆی بۆ وەفدی هاوبەش دەربڕی و ڕایگەیاند : بەپێی هەندێك ڕاپۆرتی پزیشكی دەرئەنجامی باش بەدەست هاتووە لە ڕەوبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسەكەو سنورداركردنی بڵاو بۆنەوەی، ڕاشی گەیاند حكومەتی چین لە زووترین كات ئەوە تێدەپەرێنێت و بەهێزێكی زیاتری سیاسی و ئابوری لە چوارچێوەی پلانی داڕێژراوی گەشەی ئابوری و مرۆیی لە چیندا.