ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

بۆماوەی سێ رۆژ لە سبەینێ وە رۆژی دووشەمە 24ی شوباتی 2020، جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزەكانی مونزریەو سۆماری سنوری شاری خانەقین و شارۆچكەی مەندەلی رادەگیرێت، ئەوەش وەك ئامادەكاریەك بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا.

ئەمڕۆ پارێزگاری دیالە لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ رێگای كوردستان ناردوە رایگەیاند" بڕیاریدا لە سبەینێ وە رۆژی دووشەمە 24ی شوبات، جمووجوڵی بازرگانی لەمەرزەكانی سۆمار لە سنوری شارۆچكەی مەندەلی و مونزریە لە سنوری شاری خانەقین بۆماوەی 3 رۆژ رابگیرێت."

ئەوەشی خستۆتە روو" ئامانج لەگرتنبەری وەستانی كاروباری بازرگانی لەگەڵ ئێران،بۆ ئامادەكاری زیاتر ی تیمەكانی تەندروستیە بۆئەوەی لەو دوو مەرزە زیاتر كارەكانیان تۆكمە بكەن وپشكنینی زیاتر بۆئەو عێراقیە گەڕاوانەبكەن كە لە ئێرانەوە دەگەرێنەوە."