ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 قائیمقامی سلێمانی دڵیایی دەدات لە بوونی بڕی پێویستی بەنزین

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت:ھیچ قەیرانێکی سوتەمەنی لە سلێمانی نیە و هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە بڕی بەنزینی پێویست لە خەزانەکانماندا هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات. ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی کەمی بەنزین لە سلێمانی راگەیاند، "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان بڕی پێویستی بەنزین لە خەزانەکانماندا هەیە بۆ ماوەی چەندین رۆژ و دەتوانین سودی لێ ببینین و هیچ پێویست بە ترس و دڵە راوکێ ناکات".

قائیمقامی سلێمانی ووتیشی:ئەو گرفتەی کە ھەیە بۆ ماوەیەکی کاتی کورت خایەنە لەبەر ئەوە پێویست ناکات هاوڵاتیان بترسن لە کەمبوونەوەی سوتەمەنی و ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی پێویست سوتەمەنیمان هەیە و لە ئەگەری راگرتنی جموجوڵە بازرگانیەکانیش لەگەڵ ئێران رێگەو شێوازی تر بۆ بەردەوامی دان بەھاووردەکردنی سوتەمەنی لە دەرەوەی ھەرێم دەگرنە بەر .