ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

پاش وروژاندنی پرسی كاری بەكۆمەڵێ زیاتر لە 200 كرێكار لەگارگەیەگی شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان دەڵێ كارمەندی تەندروستی چاودێری كرێكاران دەكات و مەترسی پەتای كۆرۆنا لەوكارگە بوونی نیە.

هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕ سێشەمە ( 24/3/2020)،بە (ریگای كوردستان)ی راگەیاند:" سەبارەت بە بەردەوامی كاركردنی كارگەی چیاو لە كەلار، رایدەگەیەنین كە لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە رێنمایی و بڕیارەكانیدا هیچ كارگەیەكی دانەخستووە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام دوای بەدواداچوونی ژووری ئۆپەرسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان و چاودێریركردنی كارگەكەی چیاو، دوپاتیدەكەینەوە، ئەو كارگەیە كە (140) كرێكاری هەیە و كاردەكات بۆ دابینكردنی پێداویستی شیرەمەنی بۆ بازاڕ، هەرچەندە بەردەوامە و رۆژانە كاری خۆی دەكات، هاوكات بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو بەشی كارگەكە كە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی ساردەمەنی داخراوە و خودی كارگەكە سێ كارمەندی تەندروستی دابینكردووە بۆ پشكینین و چاودێری كرێكارەكانی، تا ئێستاش هیچ حاڵەتێكی گومانلێكراوی كۆرۆنا لەو كارگە نەبووە و هەروەها تەواوی كرێكارانی كارگەكە خەڵكی كەلار و سنورەكەن، هیچ كرێكارێكی لە وڵاتی ئێرانەوە نەهێنراون."

گوتیشی :" لێرەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە ئەو چالاكوان و هاوڵاتیانەی لە خەمخۆرییانەوە ئەم بابەتەیان وروژاند و گەیەندیانە ئیدارەی گەرمیان،بەڵام دووپاتی دەكەینەوە هیچ مەترسیەك لەسەر ئەو كرێكارانەنیە."

ئەو لێدوانەی گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، لەپاش ئەوەدێت،كۆمەڵێك لە چالاكوانانی كەلار و لیژنەی هەروەزی كەلار،مەترسی خۆیان خستبووە روولەكاری بەكۆمەڵی كرێكاران لەوكارگەیە.