ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
 
 رێگای كوردستان
 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە شاری سلێمانی شەش کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون.
ئێوارەی ئەمرۆِ سێشەممە 24 ئادارى 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا لە دوو خێزانن و بەرکەوتووانی توشبووی دوێنێن کە سێ ئافرەت و دوو منداڵ و یەک پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
 

=