ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەخستەڕووی دەرئەنجامی نوێی تووشبووان بەكۆرۆنا، تووشبوونی هاووڵاتیەكی تری لەدەربەندیخان راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتی 25ی ئاداری 2020 ئاشكرایكردوە:" لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا، كە پیاوێكی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە.

رونیشكراوەتەوە:" كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان توشبووان گەیشتە 100 حالەت و دوو مردن.