ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 تەندروستی سلێمانی: پێشنیارمانكردوە قەدەغەی هاتوچۆ تا 15ی نیسان درێژبكرێتەوە

رێگای كوردستان

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رێگا چارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەداتە حكومەتی هەرێم و داواش دەكات قەدەغەكردنی هاتوچۆ تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.

 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" پێشنیارمان بۆ حكومەت كردوە تا رۆژی ١٥ی نیسان كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و رێگای هاتوچۆ بگیرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد" بۆ دابەشكردنی موچەش ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لە رووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە و ئەگەر حکومەت داوا لە ئێمەبکات رێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن مووچە دابەش بکەن".