ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فراکسیۆنی هاوپەیمانی لەڕوانگەی بڕوابوونی بەپرانسیپەکانی دیموکراسی وشۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بڕوای بە لامەرکەزێتی( گارگێڕی و دارایی) هەیە کە ڕێگەیەکە بۆدابەزینی دەسەڵاتەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و بیرۆکراسی و بەهێز کردنی شەفافیەت تاکو فرسەتی زیاتری بڕەخسێنێت بۆ بەڕێکردنی کاروباری ئیداری و دەستپێشخەریەکان بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و کۆکرنەوەی داهات و باشتر ڕێکخستنەوەی بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان لەحکومەتە خۆجیەکاندا دیارە بڕوابوونی ئێمە لەسۆنگەی دڵسۆزی و بەڵێنی بەرنامەی هەڵبژاندنەوە یە کە لەچوارچێوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دا هەریاسای وڕێسا و هەمووارکردنێک

خزمەت بەخەڵکی کوردستان بکات ئێمە پشتگیری دەکەین و بەباشی دەزانین لەڕیگەی هەمووارکردنی یاسایی ژمارە (۳)ساڵی (۲۰۰۹)ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە لامەرکەزیەت بچەسپێنرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ،وە لەپەرلمانی کوردستان کاتی خۆی پێکهێنەرانی لیستەکەمان دەنگی بۆ یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان داوە کە لە سەر بنەمای لامەرکەزیەتە.بوونی فیعلی ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای لامەرکزیەتە.

لیستەکەمان دەیەوێ لامەرکەزیەت لە تێکرای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بێت پێویستە

ڕێنمایی بەردەوام و ھەمیشەیی ھەبێت بۆ دابەزینی دەسەلاتەکان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ڕەچاوکردنی تێبینی و داواکاری ئەنجومەنی پارێزگاکان لەچوارچێوەی یاساکەدا .ئەگەر یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستی بەهەمووارکردنەوە بێت لە لەپەرلمانی کوردستان کاری لەسەر بکرێت، مەبەست لە لامەرکەزیەت و بوونی دەسەلاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ خزمەتی زیاتر بەهاووڵاتیان و گرێڕانەوەی بەشەفافیەتی داهات و،خەرجی پارێزگاکان وشۆڕکرنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ ئیدارە سەربەخۆکان وقەزا و،ناحیەکان لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و،ناحیەکان وبەهێز کردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

لەچوارچێوەی قەوارەی هەرێمی کورستاندا .

فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لەئەنجومەنی

پارێزگای سلیمانی 19.5.2020