ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ پارێزگای دهۆك دوو پیاون، یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵانه‌، پیشەی پاسەوانه‌ و دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئاکرێیه‌ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵانه‌، پیشەی شوفێرە، دانیشتووی شاری هەولێرە و هەردوو تووشبووه‌كه‌ لە شاری به‌غدا گەڕاونەته‌وە، 7 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، كه‌ پێكهاتوون له‌ 3 ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵ و 4 منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین تۆماركراون.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 461 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 385 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.