ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند" لە روداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون".

موقەدەم ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك  لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، لە نزیك نەخۆشخانەی ناحیەی باتیفا ئۆتۆمبێلێكی جۆری رینۆ كۆنترۆڵی لەدەستداوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو ٦ كەسی تریش بریندار بوون.

رونیشیكردوەتەوە: بەهۆی روداوەكەوە جگە لەزیانی گیانی، زیانێكی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە.