ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

وتيشى: تووشبووەكان پێكهاتوون لە پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.