ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لێژنەی تایبەتمەندی جووتیارانی حزبی شیوعی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد ویاداشتنامەكەیان لە بارەی . داخوازیەكانی جووتیارانی كوردستان بەتایبەتی كێشەی وشكەساڵی و كێشەی زەوی وزاری ناوچە كانی دەرەوەی ھەرێمی كوڕدستان پێشكەشكرد.

ئیمڕۆ 3-5-20201 لێژنەی تایبەتمەندی جووتیارانی حزبی شیوعی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد، لەلایەن لێژنەی كشتوكالی پەرلەمان زۆربەگەرمی پێشوازیان لێكرا. گفتووگۆكرا لەسەر كێشەكان و گرفتەكانی جووتیاران و جەخت كردنەوە لە سەر كێشەی زەوی وزاری ناوچە كانی دەرەوەی ھەرێمی كوڕدستان .

تەواوی دەقی یاداشتەكەیە .

لێژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان

وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوە یاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

یەم ساڵ هەرێمی كوردستان بەهۆی كەم دابارینی باران رووبەرووی وشكەساڵی دەبێتەوە كەبەهۆییەوە كەرتی كشتوكاڵ و جوتیاران زیانێكی گەورەیان بەردەكەوێت. یەركی لاینەپەیوەندارەكانە لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم بەدواداچوونی جدی بۆ كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و چۆنیەتی رووبەرووبونەوەی بكەن، یەوەش پێویستی بە ڕاگەیاندنی پلانێكی روون لەو بارەیەوە دەكات . یێمە لە تایبەتمەندی ناوەندی جوتیارانی حزبی شیوعی كوردستان دوای راوێژكردن لەگەڵ جوتیاران و شارەزایان یەم داواكاریانەی خوارەوە دەخەینەروو :

- پێك هێنانی لێژنەكی پسپۆڕ كە نوێنەرایەتی لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان و وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و نوێنەری یەكیەتی جوتیاران و شارەزایان بكات بۆ یٔەنجامدانی ڕوپێوێك بەمەبەستی زانینی زیانەكان و چۆنیەتی قەرە بۆ كردنەوەی جوتیاران لە چوارچێوەی پلانی رووبەروو بونەوەی وشكەساڵی و تەرخانكردنی بودجەیەكی دیاریكراو لە چوارچێوەی بودجەی رووداوە سروشتی و لە ناوەكان بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ رێكخراوە ناوەخۆیی و بیانییەكان .

- بەهێزكردنی سیستمی یاودێری بۆ پرۆژە و كێڵگەكانی باخداری کشتوکاڵی و دابینكردنی یالیك بۆ پرۆژە یٔاژەڵدارییەكان پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ماسی .

- پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوەخۆی و دۆزینەوەی بازاڕ و هەرنادەكردنی بەرهەمەكان بەتایبەتی لەگەڵ شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق .

- داواکارین بەدواداچوون بکرێت بۆ کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم وەرێگری بکرێت لە دووبارە بوونەوەی ( تەعریب ) بە رێگای سیاسی و دەستوری کە خۆی لە جێبەجێکردنی مادەی (١٤٠) دەبینێتەوە هەروەها بڕیاری یٔەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە (٢٩) ساڵی ٢٠١٢

- جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە لە هەمووكات زیاتر یەمرۆ پلانێكی نیشتمانی پێویستە بۆ بوژاندنەوەی كشتوكاڵ و یٔاوەدانكردنەوەی گوندەكان لە چوارچێوەی ییكتیفای زاتی و پەرەپێدان بە یابوری نیشتمانی و دەرچوون لە یابوری بەرخۆری .

یایاری ٢٠٢١