ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بروسکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعى کوردستان بۆ خانەوادەی ھاوڕێی تێکوشەرمان مەلاشکور مام فتاح

بەڕێزان / پورە کافیەو کوڕو کچانی ھاوڕێی کۆچکردوومان (مام فتاح)

بەڕێزان/ کەس و کارو بنەماڵەی ھاوڕێ مەلا شکور ڕۆژبەیانی (مام فتاح)

پاش ململانێ یەکی سەخت لەگەل ئازاری نەخۆشی و تەمەن، زۆر بەداخ و کە سەرەوە ھەواڵی کۆچی دواێی تێکۆشەری ماندوو نەناسی گەلەکەمان، ڕۆڵەی بە ئەمەکی بابا گوڕگوڕ مەلا شکوری ڕۆژ بەیانی ناسراو بە (مام فتاح) مان پێگەیشت.

وێڕای بەشداریمان لە خەم و پەژارەی بنەماڵە تێکۆشەرو نیشتمان پەروەرکەیان، پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئەوان و تەواوی خزم و کە س و کاریان ئەکەین، ھیوادارین دوا کۆست و ناخۆشی ئەو بنەماڵەیە بێت.

مام فتاح ڕۆڵەی بە جەرگی کەرکوک، ھەر لە تەمەنی لاوێتی یەوە خولیای دژایەتی ستەم و زۆرداری لا پەیدابوەو ڕێگای ھەڵویست و خەباتی گرتۆەتە بەر ، بۆیە خۆی لەڕیزەکانی حیزبی شیوعی دا بینییەوەو بە ھەموو شێوازی تێکۆشان قاڵ و بەردەوام بووە بەتێکۆشانی پێشمەرگایەتی شاخیشەوە.

تەواوی بنەماڵە سەربەرزو بەھەڵویستەکەی لە خزمەت وکاری حیزبیدا بوون، ھەڵویست و سەرسەختی مام فتاح و بنەماڵەکەی لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوون کە ئەو کۆمەڵە قوربانیدانەیان و لە سێدارەدانی چوار کوڕی بەدەستی ڕژیمی بەعس کۆڵی پێ نەدان و لە وورەو پێ داگیریان لە سەر کۆششی قارەمانەیانی کەم نەکردەوە.

سەر ڕێزو نەوازش بۆ قوربانییەکان دائەنوێنیین

ھەزار سڵاو لە ڕوحی پاکی مام فتاح و ڕۆڵە شەھیدەکانی

مەکتەبی سیاسی

حیزبی شیوعی کوردستان

٢٠٢١/٦/٩