ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

رێگای كوردستان

 لە شاری سلێمانی دكتۆر كاوە مەحموود، سكرتێری كۆمیتەی حزبی شیوعی كوردستان، بەیاوەری  هاورێیان گۆران حوسێن، فاروق حەنا عتو هبی، سەردانی سەنتەری (میترۆ) یان كرد.

رۆژی شەممە 2021/7/17 شاندەكەی حزبمان لەگەڵ رێكخەرانی سەنتەری میترۆ كۆبوونەوە و باسیان لە بارودۆخی گشتی و رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كرد كە پێویستە لە كاتی سەرهەڵدانی بارگرژییەكان گرنگ پاراستنی سەربەخۆیی و دوركەتنەوە لە لایەنگیری و كاركردن بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەو چین و توێژانەی لە پێناویاندا كار دەكات.

هەر لە سەردانەكەدا، باسیان لە هەندێ یادەوەری كرد لەگەڵ هاورێی دێرین و تێكۆشەر و بەرگریكاری مافەكانی كلدو ئاشوری لە كوردستان، فاروق حەنا عتو هبی.

لە كۆتایدا رێكخەرانی سەنتەری میترۆ، سوپاسی سەردانەكەی هاورێ كاوە مەحمود و هاورێیانی حزبی شیوعی يان كرد هەمیشە پشتیوانی بەردەوامی لە سەنتەری میترۆو ئامانجەكانی بۆ فراوانكردنی ئازادی رادەبرین و رۆژنامەگەری دەكەن.