هاوڕێ کرێکار 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دیاریکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و ڕاگەیاندنی ژمارەی لیست و هاوپەیمانیەکان، قسەوباسی زۆر لەسەر ئەو پرسە دەکرێت، بەرپرسێکی حزبی شیوعی لەگەرمیان، دەڵێت، حزب بەلەبەرچاوگرتنی هەندێک فاکتەر، بڕیاری هاوپەیمانی لەگەڵ چەند لایەنێکدا دا، ئاماژە بەوەش دەکات، حزبی شیوعی قسەی زۆری لەسەر گەندەڵییەکانی حکوومەت هەیە. 

فازڵ ئەحمەد، کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان، بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان وتی: هەموو هەڵبژاردنێک گرنگی زۆری هەیە بۆ هەموو حزبیک، چونکە لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەتوانێت ئاستی پشتگیری جەماوەری بۆ دەربکەوێت، هەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکان گرنکی زۆری هەیە بەهۆی ئەو  دەسەڵاته زۆرەی  هەیەتی لەبەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆی پارێزگاکەدا و دەکرێت بەهەردوو دیوەکەیدا، ئەو دەسەڵاتە بەکاربێنێت، کەرکووکیش وەک نموونە، دەبینین کە پارێزگای ئێستای ئەو شارە، تاچەند بەخراپی دژی کورد بەکارهێنراوه. 

وتیشی: سەبارەت بەپێکهێنانی هاوپەیمانی حزبی شیوعی کوردستان لەگەڵ چەند لایەن و لیستێک، دەبێت هەندێک فاکتەر لەبەرچاوبگیرێت، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک سەبارەت بەهاوپەیمانی کردن یان نەکردن  بدرێت، ئەوانیش توانای خودی و سیستەمی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن، بەلەبەرچاوگرتنی  ئەوفاکتەرانەی ئاماژەم پێدا، حزبی شیوعی هیچ چارەیەکی نەبوو،جگە لەهاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا . 

بەرپرسەکەی حزبی شیوعی لەگەرمیان،  ئاماژەی بەوەشدا، پێکهێنانی هاوپەیمانی  تەنها بڕیارێک نەبووە لەکۆمیتەی ناوەندییەوە بۆ ئۆرگانەکانی خوارەوه بێت، بەپێچەوانەوە مەڵبەند و کۆمێنتەکان بەشداربوونە لەو بڕیاردانە و هەر مەڵبەندێک باردۆخی شارەکەی خۆی هەڵسەنگاندووە ودواجار بڕیاری هاوپەیمانیداوه و لەئەگەری بوونی هەندێک تێبینی ڕەخنە لێرەولەوێ سەبارەت بەهاوپەیمانێتیەکانی حزب، شتێکی سروشتیە و لەنێوژیانی هەموو حزبێک ئەوە هەردەبێت. 

لەکۆتایدا، ئاماژەی بەوەشدا، حزبی شیوعی ڕەخنەی زۆر وبێ کۆتایی هەیە سەبارەت بەکارەکانی حکومەت،کە پڕە لەگەندەڵی و ناعەدالەتی، بەڵام هێشتا بڕیاری ئەوەی نەداوە،کە حزبەکانی ناو دەسەڵات،حزبی  نیشتیمانی نین، بۆیە ئەنجامدانی چالاکی لەگەڵ هەر لایەنێکدا، لەسەربنەمای بەرژەوەندیی گشتی نیشتیمانی کارێکی رەوایە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە