
ڕادیۆی کازیوەی سەر بەلقی ۲۲ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕاگەیەنراوێکیدا هەواڵی ڕفاندنی بەڕیوەبەرەکەیان بڵاوکردەوە و بەرپرسێکی ئەو حزبەش ئاشکرای دەکات، هێزەکانی ئۆپەراسیونی ئاسایشی گەرمیان ، ڕۆژنامەنووسەکەمانیان ڕفاندووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کازیوە میدیا، کە کاروان کەلاری بەرپرسێتی ، لەدوێنێ سێشەمەوە رفێنراوە و چارەنووسی نادیارە و نازانرێ لە چ شوێنێکە و کەس وکەرەکەی و ئێمەش هیچ زانیارییەکمان لەسەری نیە و نازانین چی لێهاتووە ، بۆیە ئۆباڵی دیار نەمانی ئەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکانی گەرمیان و داوا دەکەین بەزووترین کات چارەنووسی دیاری بکەن.
بەیانی ئەمڕۆش ڕێبوار مستەفا ، بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ وتی : زانیاریمان بەدەست گەیشتووە، کاروان عەلی ، لای ئۆپراسیۆنی ئاسایشی گەرمیانە و ئەوان دەستگیریان کردووە و دەستگیرکردنەکەشی لەسەر بابەتی ڕۆژنامەوانی گیراوە.