#هیچ بیانوویەك نییە

خاوەن ئیمتیاز

لە 25ی نۆڤەمبەر تا 10ی دیسەمبەری هەموو ساڵێك هەڵمەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت. بە پێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئاستی جیهاندا 736 ژن لە ژینگەی جیاوازدا لەوانە ماڵەوە.. شوێنی كار.. بازار..لە بەكارهێنانی ئەنتەرنێت و زیاتریش لە كاتی شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان، دووچاری توندوتیژی بونەتەوە و، ئەمە جگە لە لێكەوتەكانی گۆڕانكاری ژینگە و ئاڵوگۆڕی كەشوهەوا لەسەر ژیانی ژنان و بواردرووستبوون بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی دژیان.

ڕووبەڕووبونەوەی توند وتیژی دژ بە ژنان لە بابەتی نەهێشتنی جیاكاری دژ بە ژنان و زەمینەخۆشكردن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان و دابینكردنی بەشدارییان لە گەشەپێدان و لە پێگەی سیاسەت و ئیدارەدانی كۆمەڵگا لە سەر بنەمای یەكسانی جەندەریدا جیاناكرێتەوە.

جگە لە كەلتووری باوكسالاری و سەپاندنی نەریت و بەهاكانی كۆمەڵگا تەقلیدییەكان و سنووردانان بۆ ڕۆڵی ژن لە خێزان و ئابووری و لە بەشداری سیاسەتدا، تا ئێستا یاساكان و لە زۆر دۆخیشدا جێبەجینەكردنی یاسای شیاو ڕێگا خۆشكەربوون لە بواری بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە ژنان.

توانا و وزەی ژنان و ئیرادەیان و ئامادەیان بۆ بنیاتنانەوەی كۆمەڵگا و بەشداریكردن لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گرفت و كێشە جیهانی و ناوخۆییەكان و خەمخۆرییان بۆ ئاشتی و گەشەپێدان لە توانای پیاو كەمتر نییە و، هیچ بیانوویەك نییە كە توندوتیژی دژ بە ژنان بە كار بێت و، ناكرێ بێ دەنگی دژ بە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان و ئەنجامدانی توندوتیژی دژیان هەڵبژێرین. 

گرنگە بژاردەی سەرەكی مرۆڤایەتی بریتی بێت لە وەبەرهێنان لە بواری كار و چالاكی نەهێشتنی توندوتیژی و یەكسانی جەندەری بێت، كە بنەمایەكی گرنگە بۆ بنیاتنانی ئاشتی و نەهێشتنی هەژاری و ئەنجامدانی گەشەپێدان.و پێویستە پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە بواری كاركردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی پرۆژەی خۆپارێزی لە توندوتیژی بێت، جگە لە پرۆژەی بەدەمهاتنەوەی قوربانیانی توندوتیژی و ئامادەكردنەوەیان بۆ بەشداری لە ژیانێكی ئاسوودە و گونجاو.

لە 16 ڕۆژی چالاكی دژ بە توندوتیژی دەرهەق بە ژنان، گرنگە حكومەت و كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوە فیمینیستەكان و خەمخۆرانی مافی مرۆڤ و حزب و لایەنە سیاسییە مەدەنی و پێشكەوتنخوازەكان لە كوردستاندا بەشداری لەم هەڵمەتە نێونەتەوەییە بكەن و بەڵێن بە ژنانی كوردستان بدەن كە ماوە بە سەرجەم دیاردە و شێوازەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان و كچان نادەن لەوانەش: لێدان.. ئازاری دەروونی.. بەزۆر سەرجێی.. كوشتنی ژنان.. دەستدرێژی سیكسی..لاقەكردن..سەرجەم شێوازەكانی هەراسانكردن..دەستدرێژی سیكسی بۆ سەر منداڵان..هاوسەرگیری بە زۆر..خەتەنەكردن..هەراسانكردنی ئەلیكترۆنی.. كۆیلایەتی و ئیستغلالكردنی سیكسی.

توندوتیژی دژ بە ژنان دۆخێكە ناكرێ پێی قایل بین و، هیچ  بیانوویەك جێگای قایل بوون نییە، كە ڕەوابوون بە توندوتیژی دژ بە ژنان بدات.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە