باڵیۆزی ئەمەریكا جگە لەوەی سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی كرد كە رێزیان لە هەڵبژاردن و پرۆسەی دیموكراسی گرت، داواشی لە هەریم كرد هەرچی زووە حكومەتی نوێ پێك بهێنن.
ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) رایگەیاند، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی کوردستان کۆبووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا، باڵیۆزی ئەمریکا داوای له سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردووه له پابه‌ندبوونیان به سیسته‌می دیموكراسی.