ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە چەند گروپێكی داعش لەنێو هەرێم خۆیان رێكخستبوو بۆ كردەوەی تیرۆرستی و تێكدانی بارودۆخی هەرێم بەڵام پلانەكانیان ئاشكرا بوون و سەرجەمیان دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، "لەبەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێم کوردستان زانیاری سەرەتایی دەست هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کەوت کە تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی  تیرۆریستی لەچەند شارو ناوچەیەکی جیاجیا".

ئەوەشخراوەتەڕو، پاش رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەریەک لەشارەکانی سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە  ، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ژوری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش .

باس لەوەشکراوە، سەرئەنجام پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوامی هێزەکانیان، زانیاری وردیان لەسەر شانە نەنستوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت و تەواوی جموجۆڵەکانیان  لە شارەکانی هەرێم خرانە ژێر چاوێری وردەوەو دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران .

لە راگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەش رونکراوەتەوە، دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە دەیان ئۆپەراسیۆندا ٥٥ تیرۆریست کە ئەندامی  تۆڕو گروپە نوستوەکانی  داعش  بوون لە کەرکوک ، سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، سەیدسادق ، شارەزوور ، پێنجوێن دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرەتاوانبارن دەستگیرکران.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە