وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەبۆئەوەدەکات کە ، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات و دواتر کاری پەرلەمان دەستپێدەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەپێی یاسای ژمارە یەک-ی ساڵی ١٩٩٢، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات و لێرەوە کاری پەرلەمان دەست پێ دەکات".
" پەرلەمانی هەرێم یەکەم دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدەدات لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا و لە ڕێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن"( وتەبێژەکەی کۆمیسیۆن وتی).
جومانەغەلای راشیگەیاند" ئەگەر بانگهێشتنامە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران نەکرا، ئەوا پەرلەمان بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی دوای ماوەی ئاماژەپێدراو کۆدەبێتەوە".