ئامادەکردنی :  توانا حسن ، ئالان ئاشتی

لە ئەنجامی ئیشکردن و چاککردنی شوێنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دەروازەی شاری کەلار، دیوارێکی مێژوویی دەرکەوت و بەپێی قسەی شارەزایانی شوێنەوارناسی مێژووەکەی بۆ  نزیکەی ١٤٠٠-١٥٠٠ی زاینی  دەگەڕێتەوە و نزیکەی ١٢ مەتر درێژە و لە بەردی گەورە دروست کراوە.  بۆ ئەم مەبەستەش (محمەد عەلی . ووتە بێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری گەرمیان) تایبەت بە "ڕێگای کوردستان" ی وت : دوای ئاگارادبوون لە دەرکەوتنی ئەو دیوارە مێژووییە لە پڕۆژەی چاوی کەلار کە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە، ئێمە وەکو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان سەردانی ناوچەکەمان کرد و دوای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە لە بەردی دیوارەکە و پشکنین و پاککردنەوەی ئەو دیوارە،  دەرکەوت کە بەڵێ دیوارێکی درێژە کە  نزیکەی ١٢ مەترە. ئەم دیوارە لە بەردی گەورە دروست کراوە، بەڵام ئەم دیوارە بەشێوەیەکی بەرد هەڵچن دانراوە هیچ موونیەک لەنێوان دیوارەکان نییە.  تائێستا بۆمان دەرنەکەوتووە کە بەشێوەیەکی تەواو بۆچی مەبەستێک دروست کراوە ، بەڵام ئەوەی ڕوونە کە دیوارێکی پاڵپشتییە و لەبەر ئەوەی پشتەوە و بەشەکانی سەرەوەی ئەم دیوارە خۆڵێکی تێکراوە بۆیە وەکو پاڵپشتیەک بۆ ئەو گردە دروست کراوە ، بەردەکان بەردی شوێنەوارین و هاوشێوەی بەردی جۆگەی گاورینە کە پێش ١٤٠٠-١٥٠٠ی زاینی لە شاری کەلار دروست کراوە. 

هەروەها لەبارەی پاراستنی ئەو شوێنەوارە مێژووییەوە وتی : بڕیار وایە دوای پاراستن و چاودێریکردنی  شوێنەکە کەپر بکەین ، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم شوێنەوارە وەکو خۆی بپارێزین و خەڵکیش لەکاتی سەردانی کردن بتوانن ڕاستەوخۆ شوێنەوارەکە ببینین .

لەبەر ئەوەی ئەو شوێنە خۆی گردێکی سروشتیە واتا گردێکی شوێنەواری نییە ، بەڵام دەرکەوتنی ئەم ڕیزە بەردە  گومان له بوونی شوێنەوار دروست دەکات و پێویستە بپارێزرێ، چونکە تا ئێستا نازانین ئایا ئەم دیوارە ڕاگری چییە ، گۆڕە  یان قەڵاو بینای مێژووییە،  هەروەها (محەمەد عەلی ) وتی ئەم بەردانە مونەی بۆ دانەنراوە و لە هەڵوەرین و کەوتنەوە نزیک بوو، بۆیە هەوڵماندا وەکو خۆی جارێکی تر دوای پشکنینەکە کاری پاراستنمان بۆی کرد لەڕێگەی بنکەشی کردنی دیوارەکەوە ئێستا دیوارەکە پارێزراوە .

جێگەی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی ئەو دیوارە مێژووییەش، هێشتا پڕۆژەکە ڕانەگیراوە و لە ئیشی خۆی بەردەوامە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا