دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر رادەگەیەنێت كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەكانیان زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنیان بۆ بە ئامانجگرتنی گروپەكانی داعش ئەنجامدا و لەمیانەیدا سێ تۆمەتبار لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات دەستگیركران.
روونیشیكردەوە، تۆمەتباری یەكەم لە پارێزگای دیالە دەستگیركرا، كە چەندین پۆستی لە رێكخراوە تیرۆرستییەكەدا هەبوو، هەروەها ، تۆمەتبارێكی دیكە لەلایەن هێزەكانیانەوە لە بەغدادی پایتەخت دەستگیركراوە.
لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆر لە سلێمانی، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوە.