لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری لە کارپێکردنی مووەلیدە ئەهلیەکانی شاری کەرکوک دەکرێت و کارەبای ۲٤ کاتژمێری نامێنێت.

 فەلاح یایچی قائیمقامی کەرکوک بۆ رێگای کوردستان ووتی ، بەهۆی ئەوەی ئێران غاز رەوانەی عێراق ناکات ، کارەبای کەرکوک لە تۆڕی نیشتیمانی عێراق بۆ 600مێگاوات کەم بوەتەوە ،لەو بڕەش 150مێگاواتی بۆ فریاگوزاری ونەخۆشخانەکان دەڕوات، بۆیە ناچار بوین دەستکاری خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بکەین و  گۆڕانکاری تێدا بکەین.

بە ووتەی قایمقامی کەرکوک ئەم گۆڕانکاریە بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیانە ، چونکە ئەگەر گۆڕانکاری نەکرێت ، سەری مانگ پارەیە زۆری کارەبای موەلیدەیان دەکەوێتە سەر .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا