هاوڕێ کرێکار
ماوەی چەند ڕۆژێک لەهەرێمی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەم پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردووە، بەشێک لەهاوڵاتیان پێان وایە بانگەشە پێویستە حزب پرۆژەی هەبیت بۆ خزمەتکردن، نەک شەڕەشەق وجنێودان و سوکایەتی.
هێمن عەلی، هاوڵاتێەکی دانیشتووی شاری کەرکوکە، بۆ ڕێگای کوردستان وتی : کەرکوک چەقی ملمڵانیە لەنێوان هەر سێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان، لە دوا هەڵبژاردندا ئەوەندە بەهێمنی بانگەشە بەڕێوەچوو، هیچ کەس بیری لێنەدەکردەوە، نەشەڕی گەورە نەشەڕە جنێو، هەر چەندە لایەن کوردییەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی حەزیان بەشەرە بانگەشەی مێژوویان هەبوو بەڵام ڕێگایان پێنەدرا.
وتیشی : ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی بانگەشە دەبینرێت پڕە لەشەڕوئاژاوە لە پێناو بەدەستهێنانی دوو دەنگ، خەریکە شەڕی براکوژی و دوو ئیدارەیی هەڵدەستێت و خەڵک بەدەقە چاوەڕوانی هەڵگیرسانی شەڕی گەورەیە ، ئەمە بانگەشە نیە ئەوەندەی شەڕی ساردی نێوان حزبە کوردییەکانە.
ڕۆکان حەمید، چالاکوانێکی دانیشتووی بەردەڕەشە، بۆ ڕێگای کوردستان وتی : بانگەشەی ئێستای هەردوو حزبی دەسەڵات بووەتە درۆ و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک، لەجیاتی خزمەتکردن و بەڵێندانی پرۆژە، یەکێتی و پارتی سوکایەتی نامنیت بەیەکتری نەکەن، هیچ جۆرە شەڕێک نامێنێت لەگەڵ یەک نەیکەن، کەچی دوای ٤ ڕۆژ لەهەڵبژاردن پێکەوە دادەنیشن و دەست لەمل یەک دەکەن، ئەمەیە سیاسەتی بانگەشەی دووفاقیە.
هەروەها دەشڵێت، یەکێتی و پارتی لەبری بەڵێیندان بەخەڵک ، کارکردن بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری ،هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنە بێ کردارییەکانیان، لەسەر مەنەسەی ئاهەنگ و شایی و گۆرانیەکانیان خەریکی شەرە شەق وجێنێودان و سوکایەتین بەیەکتری و میللەتیان لهبیر نییە .
شەهین محەمەد، کچە چالاکوانێکی پارێزگای سلێمانیە، دەڵیت، پارتی و یەکێتی سوکایەتی و ئازاردان و نان بڕین و کوشتن و بڕین نەما بەسەر ئەم میللەتدا نەیهێنن، بەئێستاشەوە کە دوو مانگە مووچەیان بەم خەڵک نەداوە، خەڵک تۆشی دەیان گرفتی ئابوری و بگرە کۆمەڵایەتی بووە ،دینارێک لەماڵەکەیدا نیە نان نیە بیخوات ، کەچی ئەوەندەی بیریان لای شەڕە شەقی خۆیانە بیریان لای خزمەتکردن و بەڵین دان بەچارەسەری گرفتەکان و چارەسەر کێشەکان نیە.
شەهین دەشڵێت، خەڵکیش لەهەردوو حزبی دەسەڵات تاوانبارترە و ئەم جۆرە بانگەشەیەی پێخۆشە و خوازیاری دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بۆیە دەنگ هەڵنابڕیت و هاوار بۆ ڕزگار بوون لەم دۆخە ناکات کە ژیان لەسایەی ئەم حزبە تەواو پڕ نەهامەتی و دەردە سەری و کاول کاری و ماڵوێران بووە، بویە پم وایە ئیتر کاتی هاتووە خەڵک هوشیار بێت لەئاست سیاسەتی هەردوو حزبەکەی دووبنەماڵە.
سۆزان محەمەد، دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە، بە ڕێگای کوردستان ووت : سەدان قوتابی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دوای ۱۰ ساڵ لەتەواو کردنی خوێندن بەهۆی سیاسەتی هەلەی هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە دانەمەزران و کوچی دەرەوەی وڵات و ماڵئاواییان لەژیان کرد و هەزاران بێکارن و سەدان لە سەرزبڵدان و کارگەکان کاردەکەن و بروانامەکانیان ئەوەندە بێ نرخ بوو ،خۆشیان پێزیان نایە سەیری بکەن، کەچی دوای ئەو هەموو ساڵە، هەردوو حزبی دەسەڵات لەبری بیرکردنەوە لەچارەنوسیان هاتوون، شەرە فلێکس و شەڕە وشە وشەرە جنێو دەکەن. ئاماژەی بەوەشدا، کاتی ئەوەیە هەردوو حزب پروژەیان هەبێت بۆ خزمەتکردن بەخەڵک بەگشتی و بەدەرچووە دانەمەزراوەکان بەتایبەتی کە ساڵ لەدوایی ساڵ ڕوی لەزیادبوونە ، هاتوون شەڕی ڕق وکینە وکلتوری جنێودان زیندوو دەکەنەوه، بویە هەقە ئیتر خەڵکیش وشیار بیت .