
ئه‌مرۆ هه‌ینی 28/11/2025 ، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان له هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هاوڕێ هیوا عومه‌ر جێگری سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و هاوڕێ سروود ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، پێشوازییان كرد له ژمارەیەك لە پێشمەرگەی درێرین و كەس و كاری شەهیدان و هاوڕێیانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوە، كه بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی پەیوەندی حزبییان و چۆنیەتی بەهێزكردنی كاری بەیەكەوەیی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبیان كردبوو.
له‌و دیداره‌دا، هاوڕێ هیوا، سوپاسی هەوڵ و دەستپێشخەری هاورێیانی كرد، بۆ كاراكردنەوەو ڕێكخستنەوەی كاری حزبییان، لە پێناو بەهێزكردنی رێكخستنەكانی حزب لە شارۆچكەی عەنكاوە و داكۆكی كردن لە ماف و ئازادییەكانی هاووڵاتیان، وتیشی: بەهێزی ڕۆڵی حزب لە شارۆچكەی عەنكاوە مێژوویەكی دوور‌و درێژی هەیە، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی دەیان شەهیدی شیوعی و سەدان پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی له‌و شاره.
هاوڕێیان كۆمەڵێك كێشەو گرفتی هاوڵاتییانیان لە شارۆچكەی عەنكاوە خستە ڕوو، لەو بارەیەشەوە كۆبوونەوە و كاری بەیەكەوەیی لەگەڵ هاوڵاتییان و یەكخستنەوە و بەهێزكردنی ژیانی حزبی بە یەكێك لە خاڵە گرنگەكان زانرا، كە لەمڕۆدا ماف و داخوازییەكانی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی عەنكاوە لە زۆر لایه‌نەوە پەراوێزخراوە.
