حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی دابینکردنی یەک لیتر نەوت لە ٥٠٠ دینارەوە بۆ ٢٥٠ دینار بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی دابینکردنی نەوت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، نرخی یەک لیتر نەوت لە ٥٠٠ دینارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٢٥٠ دینار، بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریدا نرخی نەوتی سپێ بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نزم بکاتەوە، نرخی هەر لیترێک نەوتیش بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بە 250 دینار دەبێت.
نوسینگەی ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاری ئابوری کرد کە هەریەکە لە وەزیرەکانی پلاندانان، دارایی، بازرگانی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی تێیدا بەشداربون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتواندا کرا و نرخی هەر بەرمیلە نەوتێک 100 هەزار دینار بو.