
دوای بیست ساڵ هەریەک لە كورد وعەرەب به پێنج كورسی یەکسان بوون
ڕێگای کوردستان/ کەرکووک
له ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی عێراق، کورد لە کەرکووک بە نزیکەی بیست هەزار دەنگ به پلەی یەکەم لە پێش پێکهاتەکانی دیکەوەیە. هەرچەندە بە بهراورد به ههڵبژاردنی پێشوو ژمارهی دهنگهكانی زیادی كردووه، بهڵام ژمارهی كورسییهكانی كهمی كردووه. بۆ یەکەمجار لە دوای ۲۰۰٥هوه، کورد نەیتوانی نیوەی کورسییهکانی پارێزگاکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا بکاتەوە. سکرتێری مەڵبەندی کەرکووکی حزبی شیوعی کوردستانیش هۆكاری كهمبوونهوهی كورسییهكانی كوردی بۆ نەبوونی هاودەنگی و یەکڕیزیی کورد گهڕاندهوه. شارەزایەکی بواری هەڵبژاردنیش دووپاتی دەکاتەوە، کە کورد دەیتوانی بە ئاسانی زیاتر لە نیوەی کورسییەکانی بە دەستبهێنایە، بەو مەرجەی یەک لیستی هەبووایە.
لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۱ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە کوردستانیەکان نزیکەی ۱٦۰ هەزار دەنگیان بەدەستهێنا، بەم ڕێژە دەنگە کورد لە کۆی ۱۲ کورسی، ٦ کورسی بەدەستهێنا. بەڵام لەم خولەی هەڵبژاردندا، ئەگەرچی لیستە کوردستانییەکان ، ٢٥٢ هەزار و ٧٣٦ دەنگیان بەدەستهێنا، بهمهش زیاتر لە ۹۲ هەزار دەنگ زیادی کردووە، بەڵام تەنها، پێنچ کورسییان مسۆگەر کرد. لەبەرانبەردا، لایەنە عەرەبییەکان لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۱، خاوەنی چوار کورسی بوون. بهڵام لەم خولەی هەڵبژاردندا، بە کۆکردنەوەی٢٣٣ هەزار و ٧٢٦ دەنگ، بە هەمان شێوە بوون بە خاوەنی پێنچ کورسی. بەم جۆرە کورد کورسییەکی لە دەستداو عەرەب کورسییەکی زیاد کرد. بەم ئەنجامە لە دوای بیست ساڵ، عەرەب و کورد هەریەک بوون بەخاوەنی پێنچ کورسی و یەکسان بوون.
به وتهی كاندید و لایهنگرانی لیسته عهرهبییه سوننهكان، ئهوان وهك پێکهاتەی عەرەبی سوننە لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین دەنگدەری خۆیان گەیاندە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بۆ جاری یەکەمە بەم فراوانییە بەشداری لە پرۆسەکە بکەن. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیست و تاكه کاندیدی دەرچووی پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتڕاستی ئهو قسانهی عهرهبه سوونهكانی كردهوه و وتی: ئەمجارە سوننەکان، وەزیر و پەرلەمانتارەکانیان کاندیدکردەوە و لەو ڕێگەیەوەش خەڵکێکی زۆر بەشداری پرۆسەکەیان کرد.
ئهو پهرلهمانتارهی پارتی، هۆکارێکی تری لە دەستدانی کورسییەکەی کوردی گەڕاندەوە بۆ کەمی بەشداری دەنگدەری کورد و فەراهەمنەکردنی ئامرازەکانی گەڕانەوەی کەرکوکییە نشتەجێبووەکانی دەرەوەی کەرکوک، وتیشی: گرنگە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کاری جدی بکرێت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم کەرکوکییەکان تا بەشداری فراوان لە پرۆسەکەدا بکەن، جهختی لهوهش كردهوه، ئهگهر کورد بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنیان بکردایە بێگومان کورسی زیاترمان مسۆگەر دەکرد، هەرچەندە ویستمان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەین، مخابن نەکرا.
ههرچی یهكێتیی نیشتمانی كوردستانه، هۆكاری له دهستدانی كورسییهكی كوردی بۆ یاسای سانتلیگۆ گهڕاندهوه، شێرزاد سەمەد، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کەرکوکی یەکێتی، بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند: لە دەستدانی کورسییەک و دابەزینی ژمارەی کورسییەکانی کورد بۆ پێنچ کورسی، هۆکارەکەی دابەشکارییەکانی یاسای سانتلیگۆی هەموارکراوە، وتیشی: بۆ ئەوەی کورد گرەنتی دەنگ و کورسییەکانی خۆی بکاتەوە لە داهاتوو پێویستی بە یەک لیست یان دوو لیستی بەهێز بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکات.
دوای ڕاگهیادنی ئهنجامی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق، ئێستا کورسییهکانی شاری کەرکووک جگە له كورسییهكی كۆتا بۆ مهسیحی، له كۆی گشتی 12 كورسی، لە پێنچ لیستە کوردستانییەکە یەکێتی چوار كورسی و پارتی یهك كورسی بردهوه، لایهنه كوردستانییهكانی تر هیچ كورسییهكیان بهدهست نههێنا، ئهمهش به بهروارد به خولهكهی پێشوو كورد له كهركووك كورسییهكی كهمكردووه. لە حەوت لیستە عەرەبییەکەش تەنها سێ لایەن بوونە خاوەنی کورسی، تەقەدوم سێ کورسی، ههر یهك له هاوپەیمانی عەرەبی و عەزم یهك کورسییان بهدهستهێنا.هەرچی پێکهاتەی تورکمانە تا ئێستا ڕێژەكهی نەگۆڕە و بەردەوام لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوک تەنها ۲ کورسی بەدەستدەهێنێت.
لەم دوو خولی هەڵبژاردنە، ژمارەی دەنگ و كورسیی پێکهاتەی عەرەب بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە، بەرزبوونەوەی دەنگانەش، گومانی لە تۆماری دەنگدەران دروستکردووە، هەر بۆیە لوقمان حوسێن، وتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێیوایە تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک پێویستی بە پێداچوونەوە و پاککردنەوە هەیە. دهربارهی یاسای سانتایگۆ پشتگیری قسهكانی بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کەرکووکی یەکێتی كرد و وتی: یەکێک لە هۆکارەکان یاسای سانتلیگۆی هەموارکراوی هەڵبژاردنەکانە، کە پێویستە ئەم یاسایە هەموار بکرێتەوە و نابێت چیتر بەم جۆرەی ئێستا کاری پێ بکرێت، ڕونیشیکردەوە، کە لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە، عەرەبێکی زۆر خراوەتە نێو تۆماری دەنگدەرانەوە کە ژمارەکە بە وردی نازانرێت بەڵام لە نێوان ٤۰ بۆ ٥۰ هەزار دەنگدەر دەبێت.
حزبی شیوعیی كوردستان له كهمبوونهوهی كورسی كورد لهو شاره نیگهرانه و ڕهخنه لهم پهرتهوازهییهی لایهنه كوردییهكان دهگرێت، لهمبارهوه دڵشاد حەساری سکرتێری مەڵبەندی کەرکووکی ئهو حزبه ڕوونیکردەوە، ئهو ئەنجامه بۆ هەموو لایەک بە ئازار بوو، بەڵام ئەوە جێگەی سەرسوڕمان نییە، چونکە هۆکاری سەرەکی لە نەبوونی هاودەنگی و یەکڕیزیی کوردە. ئاماژەی بەوەشکرد، حزبی شیوعی کوردستان هەوڵی بەرچاوی داوە بۆ یەکخستنی هێزە سیاسییەکانی کەرکووک لەسەر یەک هەڵوێست، بەڵام ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون. ئهمهش وایكردووه دانیشتووانە کوردەکەی کەرکووک بەردەوام ببنه قوربانی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و لاوازی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان. كێشەی كوردیش بە تەنیا ژمارەی كورسییەكان نییە، بەڵكو ئەوەیە تاچەند دەتوانین پڕۆژەیەكی هاوبەشی كوردستانی و نیشتمانیمان هەبێت، ئەوە پرسيارێكە و بە كراوەیی جێیدەهێڵم.
دڵشاد حەساری ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هۆکارەکانی لەدەستدانی کورسییەکی کورد لە کەرکوک، هۆکارەکەی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکان بووە لە هەرێمەوە بۆ ناو شارەکە، ئەمەش دووبەرەکی توندتر کرد و بەشداریی جەماوەری لاواز کرد. ڕوونیشیکردەوە، ئەو ناکۆکییانە کاریگەری نەرێنی دەروونییان لەسەر هاووڵاتیان هەبووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کەمی ڕێژەی دەنگدەرانی کورد و لەدەستدانی کورسییەک بوو کە دەکرا وانەبێت .
هۆگر چەتۆ شارەزا لە بواری هەڵبژاردنهكان، بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند: ئەگەر لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی کەرکوک، بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانیان بکردایە، بەو ڕێژە دەنگەی بە دەستیانهێناوە بە ئاسانی دەیانتوانی نیوەی کورسییەکانی کەرکووک مسۆگەر بکەن و بکەونە پێش پێکهاتەکانی ترەوە. بەو جۆرە کورد دەبوو بە خاوەنی ٦ کورسی و عەرەب ٤ کورسی و تورکمان ۲ کورسی.
سهبارهت به هۆكاری كهمبوونهوهی كورسی كورد لهو شاره، هۆگر چەتۆ ئاشكرایكرد یەکێک لە هۆکارەکانی لە دەستدانی کورسییەکی کورد، ئەو دەنگە زۆرەبوو کە لە ڕێگەی هەردوو حزب، پارتی و یەکێتی، لە دەنگدانی تایبەت بۆ کاندیدی کۆتای پێکهاتەکانی کەرکوک ڕۆیشتووە. ئەمە جگە لەوەی لایەنە كوردییهکانی تریش نزیکەی ۱٥ هەزار دەنگیان سوتا.
جهختی لهوهشكردهوه ئەگەر کورد یەک لیستی هەبا ئەم دەنگانە نەدەسووتان، لەم حاڵەشدا ئەگەری هەبوو کورد لە نیوەی زیاتری کورسییەکان مسۆگەر بکات.