رۆژی هەینی رێكەوتی 19 / 5 / 2023 كاتژمێر 3:30ی دوای نیوڕۆ د.كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان پێشوازری لە شاندێكی  پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان (فازل میرانی ، جەعفەر ئیمنیكی ، عەلی حوسێن ، د.پشتیوان سادق ) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كرد . لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی كوردستان و عێراق و ناوچەكەكراو و ئاماژە بەوەشکرا کە ئەو کەشە ئەرێنیانەی کە لە كوردستان هەیە بۆ گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكان  هەنگاو نان بەروە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی كوردستان و بە هێزكردنەوەی نێو ماڵی ناوخۆی كوردستان كرا . 

جەخت لە پەیوەندی دوو قۆڵی كرایەوە . ئەمەو لە دیدارەكەدا (هاورێ هندرێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەكان و نەبەز مستەفا ئەندامی سەركدایەتی  و هاورێ ئەحمەد شێروانی ئەندامی مەكتەبی رێكخستن و هاورێیان ئومێد محمەد و هاوتا رسوڵ ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكان ) شاندی حزبمان بوون. 

No description available.

No description available.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە