
هێرشكردنە سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان هەڕەشەیەكی جددییە لە سەر ئارامی و سەقامگیری و تاوانێكی بێ پاساوەو بەئامانجگرتنی بەردەوامی قەوارەی هەرێمە. جگە لەوەی كارێكی دوژمنكارانەیە،لە هەمانكاتدا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و جومگەكانی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری گشتی، لێدانە لە سەروەری نیشتمانی.
ئێمە لە لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان،بەتووندی ئەو هێرشە و هەر پەلامارێکی دیکە بۆ سەر ژێرخانی ئابوری هەرێم سەركۆنە دەكەین و داوادەكەین بەزووترین كات بكەرانی بدۆزرێنەوە و دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت و بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت.
بەرپرسیارێتی ئاسایشی ووڵات و ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی تیرۆرستان ئەرکی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە و پێویستە سنوور بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق دابنێن و ڕێگری جددی لە هەر دەستە و گرووپێك بکەن کە لەدەرەوەی یاسا و دام و دەزەگا فەرمییەكاندان.
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان