شیفان شێرزاد

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، کە لە لایەن بەشی پەروەردەی زانکۆی جیهان  ڕێکخرابوو، دەستەیەک لە بەهرەمەندان و شارەزا لە بوارەکانی گۆرانیی و میوزیک تێیدا بەشداربوون، لەسەر دەستی پسپۆرانی بواری گۆرانی و میلۆدی کوردی هەڵبژێردران و بوون بە خاوەنی خەڵاتی باشترین دەنگ لە پڕۆگرامی "جیهان ئایدل".

پڕۆگرامەکە، بریتی بوو لە دەست نیشانی کردنی توانا شاراوەکانی کوڕان و کچانی تازە هەڵکەوتووی ئارەزوومەند بە هونەری ئاواز و گۆرانی کوردی و هەڵبژاردنی چەردەیەک لە میوزیک و گۆرانییە فۆلکۆرییە ڕەسەنە کوردییەکان و گەشتێک بە نێو میلۆدییە ڕەسەنەکاندا، کە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندن لە فەرهەنگ و کولتووری کوردی دا، بۆیه بەشی پەروەردەی زانکۆی جیهان بە گرنگییەوە ئەو پڕۆگرامەی ڕێکخست، کە دەتوانێت ئەو قورگە سپی و دەنگە شاراوانە ئاشکرا بکات، کە دەتوانن مشتێک بخەنە سەر خەروارێک لە نێو هونەری کوردی دا و نەوەیەکی هونەردۆست پێشکەش بە کوردستان بکات.

لە کۆتایی ڕێورەسمەکەشدا براوەی خەڵاتەکانی باشترین دەنگ بەخشرایە،

"مەلیس ئەحمەد"، کە لە کەرکوکەوە بەشداربوو بە پلەی یەکەم و خۆشترین دەنگ دەستنیشان کرا و لە دوای ئەویشدا "شانیا کیفاح"، کە لە دهۆکەوە بەشداری کردبوو، خەڵاتی دووەمی بەدەستهێنا و "بڵند رێکان" بە پلەی سێیەم دیاری کرا، کە لە هەولێری پایتەختەوە بەشداری لە پڕۆگرامی جیهان ئایدل کردبوو.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە