
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانكارییه‌كانی كەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو پێشبینی دەكه‌ن، ئەمڕۆ هه‌ینی پلەکانی گەرما كه‌مێك به‌رز‌ببنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەراورد به دوێنێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن.
سه‌باره‌ت به سبەی شەممه، له ڕاگه‌ینراوه‌كه‌دا هاتووه: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. پله‌ی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بن:
ھەولێر: 22
سلێمانی: 20
دھۆک: 21
کەرکوک: 23
ھەڵەبجە: 20
زاخۆ: 23
گەرمیان: 24 پلە.