
كەشناسێك رایگەیاند: لە مانگی داهاتوو بڕێكی زۆر باران دەبارێت و مەترسی وشكە ساڵی دەڕەوێنێتەوە.
ئاراس جەباری كەشناس بڵاویكردەوەبەگوێرەی پێشبینیە درێژ مەوداکان کە بە شێوەی مانگانە دەخرێنەڕوو لەسەرەتای ئەم وەرزەوە پێشبینی پایزێکی کەمباران ئەکرا بۆ زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کە لەمانگی ئەیلول (٩) پێشبینیەکانمان راگەیاند وە تا ئەم کاتە لەگەڵ ئەم شەپۆلەش کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە هێشتا لە ئاست تێکراییەکان بۆ مانگی ١١ باران نەباریوە و بەگشتی تا ئێستا پایزێکی کەمبارانمان هەبووە ".
ئاشکراشی دەکات کە، " هەواڵە گرنگەکە ئەوەیە کە پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو ١٢ باروودۆخی وشکی کەش و هەوا لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت و لەو مانگەدا ئاستی بارانبارین بگەرێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی یان زیاتر لە تێکرایەکان کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و پێشبینی هاتنی چەند شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین ئەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کە زۆربەیان لە نزمەپاڵەپەستۆ کەمەرەییەکانەوە چالاک ئەبن و لەرێگای دەریای سوورەوە دەگاتە سەر ناوچەکانمان و لەگەڵ بوونی شەپۆلەکانی دەریای ناوەراستیش بەرێژەیەکی مامناوەند کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی فراوان و بەهێزی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانمان ، لەگەل ئەم گۆرانکاریەدا هەندێ جیاوازی لەبارانبارینی ناوچەکانی هەرێمدا دروستەبێت کە لەماوەی سەرەتای وەرزی پایز".