كەشناسێكی شارەزا رایگەیاند كە لەئەمڕۆ یەك شەممەوە هەور ئاسمانی هەرێم دادەپۆشێت و ئەگەری نمەباران لە چەند ناوچەیەك هەیە، سبەی دووشەممە كاریگەریەكە تەواوی هەرێم دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" ئەو شەپۆلەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یه‌كه‌م له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی یه‌ك شه‌مه ده‌ستپێده‌كات و كاریگه‌ری به‌سه‌ر سنوری پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سۆران و به‌شێكی هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت و ناوچه‌كانی دیكه ئاسمان به‌گشتی هه‌وری ته‌واو بۆ نیمچه هه‌وری ده‌ێت و له‌دره‌نگانیكی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه كۆتای به‌م قۆناغه دێت".
ڕاشیگەیاند" به‌ره‌به‌یانی دووشەممه ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ كاریگه‌ری قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات، كه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه به‌ڕێژه‌ی جیاجیا باران ده‌بارێت".
وتیشی" پێشبینیم وایه زۆرترین بڕی بارانبارین له سنوری بارزان و سۆران و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك ببارێت، كه هه‌ندێ كات ئه‌گه‌ری لێزمه باران هه‌یه و ئه‌گه‌ری لافاو له دۆڵه‌كانیش هه‌یه".
ئەم شارەزایەی کەشناسی" له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م بارانبارینه بارسته هه‌وایه‌كی ساردیش تێكه‌ڵ به‌م شه‌پۆله ده‌بێت و هه‌روه‌ها به‌فرێكی زۆر له باكوری كوردستانیش ده‌بارێت و پێشبینی ده‌كه‌م به‌فر له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و هه‌لگورد و كۆره‌ك و سه‌فینیش ببارێت له‌گه‌ڵ زۆزك و هه‌ندرێنیش.
هەروەها وتی" پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی٤ پله نزم بێته‌وه و كه‌شێكی سارد و زستانی هه‌رێمی كوردستان دەگرێته‌وه و هه‌ندێ جار و به‌تایبه‌ت ڕۆژی دوو شه‌ممه ئه‌گه‌ری چالاكبونی با هه‌یه به‌ڕێژه‌ی ٢٦ بۆ٣٠ كم له كاتژمێرێكدا و دروستبوونی هه‌وره تریشقه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه".