ئاراس جەبار پسپۆڕی كەشناس رایگەیاند" بەھۆی ھاتنی شێیەکی زۆریش لەباشورەوە و یەکگرتنی لەگەڵ شێ و بارستە ھەوای ساردی نزمەپاڵەپەستۆکەدا ئەگەر ھەیە لە واقیعدا رێژەیەکی زیاتر باران ببارێت لەوەی چاوەروان دەکرێت".
ئاراس جەبار لە پۆستێکدا رایگەیاندووە" لە سەرەتای کاریگەری شەپۆلەکەداین کە بەشێوەیەکی ناسەقامگیری و ھاتنی شێ لە باشور و رۆژئاوای عێراقەوە چەند تاوێ بارانی بەخوڕ و تەرزە بەجیا بەشێک لەناوچەکانی عێراق و سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و موسڵی گرتەوە ئەمە لەدەرەوەی کاریگەری راستەوخۆی شەپۆلەکە بوو لەچەند کاتژمێری ئایندەدا بەتایبەت نیوەی شەو بەدواوە کاریگەری سەرەکی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەستپێدەکات و لەسەرجەم ناوچەکان بارانبارین ئەبێت".
هەروەها دەشڵێت" لەگەڵ چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە ، بەھۆی ھاتنی شێیەکی زۆریش لەباشورەوە و یەکگرتنی لەگەڵ شێ و بارستە ھەوای ساردی نزمەپاڵەپەستۆکەدا ئەگەر ھەیە لە واقیعدا رێژەیەکی زیاتر باران ببارێت لەوەی چاوەروان دەکرێت ."
"چڕی بارانبارین لە ئەمشەو تا سبەی ئێوارە ئەبێت ، لەو ماوەیەشدا ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو زیاتر ئەبێت".