
كەشناسی عێراق رایگەیاند لەمڕۆوە ئاسمانی عێراق دەبێتە نیمچە هەور و رۆژی چوارشەممە ئەگەری باران بارین زۆر دەبێت.
کەشناسی ئاماژە بەوەشدەکات کە نەخشەی کەشوهەوا ئاماژە بە نزیکبوونەوەی سیستەمێکی نزم پەستان لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە دەکات کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە و شەو دەستپێدەکات.
پێشبینی دەکات کە کاریگەری ئەم سیستەمە پەستانە نزمە سنووردار بێت بەهۆی لاوازی ساردبوونەوە لە چینەکانی سەرەوە، ئەمەش کارایی گواستنەوەی گەرمی کەمدەکاتەوە بەهۆی نەبوونی جیاوازی پلەی گەرمی گونجاو و دووری لە میحوەرە سەرەکییەکەی پەستانی نزمەوە.
دەشڵێت" لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە و شەوەوە، هەورەکان وردە وردە لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە بەرەو بەرگەهەوای وڵات دەجوڵێن، بەجۆرێک کەشوهەوا ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت، هەروەها کەمبوونەوەی ڕوونی چڕی هەورەکان بەدی دەکرێت لەگەڵ جوڵەکردنی بەرەو ناوچەکانی باشوور".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە پارێزگای ئەنبار و بەتایبەت بەشەکانی ڕۆژئاوای، لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە دەستپێدەکات و ڕۆژی چوارشەممە جگە لە سەلاحەدین، بەشێکی باکوری عێراقیش بەشێوەیەکی پەرشوبڵاو دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری بارانبارینی سووک لە ڕۆژئاوای بەغدا و باکوری دیالە و ڕۆژئاوای نەجەف لاواز دەبێت و کەربەلا ڕۆژی چوارشەممە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارانبارین زیاتر لە شێوەی بارانبارینی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسکە سنووردار.
ئاشکراشی کردووە کە کەش و هەوا لە سەرتاسەری عێراق لە ئاسایی گەرمترە، پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا کەمێک دادەبەزن.
کەشناسی عێراق دەشڵێت" لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەوە ڕێژەیەکی زۆر هەوری ئاست بەرز و مامناوەند ئاسمان دەبڕێت، ڕۆژی چوارشەممەش ئەگەری بارینی بارانێکی سوکی پەرشوبڵاو لە هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای عێراق هەیە.".