بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، سبەی رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی کەم هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی زیاتر دەبێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی هەینی، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەراست، ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت و لە کاتەکانی بەرەبەیان نمەباران دەستپێدەکات.

 

ئەوەش خراوەتە روو، تا کاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەتایبەت لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک، رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری بارانبارین کەمتر دەبێتەوە.

 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر : ١٨ پلەی سیلیزی

 

سلێمانی : ١٦ پلەی سیلیزی

 

دهۆک : ١٧ پلەی سیلیزی

 

کەرکوک : ١٩ پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : ١٨ پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : ٢٤ پلەی سیلیزی

 

حاج ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی

 

سۆران : ١٤پلەی سیلیزی

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە