
سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی، حزبی شیوعی کوردستان، کۆنەبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی بە یەک بەرنامەی سیاسی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەن بۆ پێكهێنانى حکومەتی نوێی عێراق، بە گرفتێکی گەورە ناو دەبات، دهشڵێت ئهگهر وانهبێت ئهوا مهسهلهكه تهنها دابهشكردنى پۆسته.
کاوە مەحمود، سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی، حزبی شیوعی كوردستان، بەماڵپەڕی پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات و لایهنه كوردستانییهكان كۆنهبنهوه، مەسەلەکان لە دابەشکردنی پۆست لەنێوان خۆیاندا کورت دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە کێشەی سەرەکی.
ئەو پێیوایە، زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی لایەنە کوردییەکان بە مەرجی جێبەجێکردنی ماددەی 140، گۆڕانکاری لەدادگای فیدراڵی و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز بەشداری گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا بکەن.
کاوە مەحمود، دەشڵێت: ئەو داواکارییانە دەبنە هۆی کۆکردنەوەی لایەنە کوردستانییەکان تەنانەت ئەگەر جێبەجێش نەکرێن، هەرچەندە لایەنە عێراقییەکان باوەڕیان بە فیدراڵییەت نییە و سیستەمی سیاسی لە عێراق دا دووچاری شکست بووە.