ئاژانسی(ڕۆژ نیوز) سەبارەت بە دوالەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم لێدوانێكی لە هاوڕێ‌ سوبحی حەسەن وتەبێژی حزبی شیوعی كوردستان وەرگرتوەو ئەمە دەقەكەیەتی:.

سەرەتا ئێمە وەک حزبی شیوعی کوردستان، لەڕابردوو و ئێستاش دژی هەر دەستدرێژییەک بووین بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێم، لەلایەن دەوڵەتەکانی دراوسێی هەرێمەوە.

  ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، لە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو قوڵایی خاکی هەرێم وعێراق، کارێکە جێگەی سەرکۆنەیە،و دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕاگرتنی.

  دەوڵەتی تورکیا لە پلانیدایە هەرکاتێک دەرفەت ڕەخسا،هەموو ئەو ناوچانەی کە لەسنوری قەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانیدا بوون بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

  ئێستا بەهۆی لاوازی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، و بێتواناییان لەڕووبەڕووبونەوەی هێزەکانی تورکیا و ڕاگرتنی ئەو لەشکرکێشیە ئەو دەرفەتەی ڕەخساندوە کە ئەمکاتە هەڵبژێرێت و لەژێر پاساوی ڕووبەڕووبونەوەی هێزەکانی ( پ.ک.ک).

  ئەمکارە بەهانەیەکە بۆ داگیرکاری ،و بردنەدەرەوەی کێشە نێوخۆیەکانی خۆی ،کە بەگفتوگۆ و زمانی نەرم چارەسەر دەبێت، ئەگینا لەنێوخۆی تورکیادا خۆ هێزە کوردییەکانی نمونەی ( پارتی دەم) چەکدار نییەو، ولە دواهەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لەچەندین شار،سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، کەچی ئەوان، سەرۆک ئەندام شارەوانییە سەرکەوتووەکانی نمونەی سەرۆک شارەوانی جولەمێرگ ،دوای هەفتەیەک لادەبات ولە جێگەی قەیوم دادەنێ، ئەوەش دەربڕی ڕاستیەکە  کە تورکیا دژی مافەکانی گەلی کورد وەستاوەتەوە و گرنگ نییە، لە باکور بیت یان باشور، لە ڕۆژهەڵات بیت یان ڕۆژ ئاوا.

   پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێم هەموو توانا دیبلۆماسی و پێوەندییەکانیان بەکار بهێنن بۆ وەرگرتنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەم لەشکرکێشیە.

   هەروەها ئەرکی حزب وڕێکخراوەکانە کە بەچالاکی جۆراوجۆری مەدەنیانە ڕووبەڕوی داگیرکاری پێشێلکاریەکانی سوپای تورکیا بن.

  ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستان، و یەکریز وەستان دژی داگیرکاری، چارەسەرە بۆڕاگرتنی ئەم لەشکرکێشیە، و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک، و پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ کە کار بۆ ڕاگرتنی هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی بکات.

   ئەم لەشکرکێشییە ، کاریگەری نێگەتیڤی هەیە لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن.

   جگە لەوەش لەوانەیە مەترسی لەسەر حیزبەکان و بارەگاکان و کادیرو ئەندامانیان دروست بکات، چونکە لەشکرکێشی و بەکارهێنانی هێز، بەکارهێنانی توندوتیژییە نەک دابەشکردنی گوڵ و ڕێحانە، بەرانبەر هەرکەسو لایەنێک کە دژی ئەم سنور بەزاندنانە بوەستێتەوە.

 بەڵێ هەبوونی کۆنگرەی نەتەوەیی و کاراکردنی ڕۆڵی کاریگەری پۆزەتیڤ دروستدەکات، لە ڕێگریکردن لەهەر دەستوەردانێکی دەرەکی، بەداخەوە ململانێی هێزە کاریگەرەکانی پارچەکان وایکردوە، کە کۆنگرەی نەتەوەیی نەتوانی بەئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی بەباشی هەڵسێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە