لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – تۆپزاوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2023، لە، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
جێگەی ئاماژەپێكردنە، رووداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک – تۆپزاوە لە نزیک فڕۆکەخانە روویداوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – دووکان لە نزیک گوندی سێوەن، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.