بەهۆی هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر چەكدارانی ئۆپۆزۆسیۆن، دەوامی دوو قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر راگیران.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی جەژنیكانی تێكەڵاو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی قوتابیان لە ئەگەری ڕوودانی هەر هێرشێك، قوتابخانەی هاوچەرخی بنەڕەتی تێكەڵاو كە لەناو كەمپی كوردانی ڕۆژهەڵاتە بە ئاگاداری پەروەردە تا ڕوژی یەكشەممەی داهاتوو بە داخرای دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قوتابخانەی جەژنیكانی سەرەتایی تێكەڵاویش كە دەکەوێتە ناو گوندی جەژنیكان بە ئاگاداری پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە قوتابیان ئیزن دراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ی وهك دوا مۆڵەت بۆ چهككردنی هێزە كوردییهكانی ڕۆژهەڵات دیاریكردووه، بۆئەوەی لەسەر سنورەکان نەمێننەوە، ئەگەر نا سەرجەم ئەو کەمپانە بۆردومان دەکات کە تێیدا نیشتەجێن.