
پەیامنێری ڕێگای کوردستان و Azadi tv، لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ، لەگەڕەکی شۆرجە، پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسکیلێک رویدا، ووتی بەهۆی ڕوداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیەلەکە کە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە بەسەختی بریندار بوەو قاچێکی شکاوە.
هەروەها ووتی هەر ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی دیکەدا لەگەڕەکی دەروازە بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل، سێ کەس برینداربونە.
ووتیشی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.