ڕێگای كوردستان- سوید

له‌لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌ سوید، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ ی سپته‌مبه‌ری ٢٠٢٣  كۆڕێك بۆ سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان هاوڕێ كاوه‌ مه‌حمود ڕێكخرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیان و دۆستان كه‌ تیایدا هاوڕێ كاوه‌ مه‌حمود باسی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا پێیداتێده‌په‌ڕێت كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌سته‌ به‌ گرفته‌ ناوخۆییه‌كان و هه‌ندێكیان گرفتی چه‌ندین ساڵه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا و هه‌ندێكی تریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له‌لایه‌ن ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستانه‌وه‌ دروستكراون كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ هاتنه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵك گرفتی ئاڵۆزی‌ سیاسی و ئابوری كه‌ ده‌رئه‌نجام چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و هاوڵاتیانی كوردستان له‌ ژینگه‌یه‌كی نائارامی سیاسی و ئابوری گوزه‌ران ده‌كه‌ن.

دكتۆر كاوه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی حزبی شیوعی كوردستان وه‌ك حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم گرت له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی حوكمڕانیدا كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌تی ئابوری به‌ پشت به‌ستن به‌ نیولیبرالیزم ڕۆژ به‌ڕۆژ هاوڵاتی له‌ كوردستان دا له‌ ئاستی هه‌ژاری به‌ره‌و هه‌ژارتر بوون ده‌روات و گرفته‌ ناوخۆییه‌كان بووه‌ته‌ هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ ته‌نانه‌ت ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له‌سه‌ری هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێكترازانه‌ی كه‌ به‌ ئشكرا به‌دی ده‌كرت له‌ نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كه‌ به‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ناوه‌ند و بگره‌ وڵاتانی تریش كه‌ وه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی نه‌مانی متمانه‌ی هاوڵاتی به‌ ده‌سه‌ڵات و ئه‌و لایه‌نانه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجام به‌ زیان ده‌شكێته‌وه‌ بۆ كوردستان به‌گشتی.

هاوڕێ كاوه‌ مه‌حمود له‌ میانه‌ی باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌ده‌ستهێنانی به‌شێك له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نا گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ته‌نها بۆ تێكۆشانی لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراو له‌ كوردستان به‌ڵكو ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌ به‌ هه‌موو پكهاته‌كانییه‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌شێوازی جۆراوجۆر خه‌بات به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان.

ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌ خۆگرتن د. كاوه‌ مه‌حمود باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌ بروا بوون به‌ ماركسیزمه‌وه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك حزبی شیوعی ڕه‌خنه‌مان له‌ خودی خۆمان گرتووه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ و بێسڵه‌مینه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌رش ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و گۆرانكاری له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان و ده‌ستبه‌ركردنی دیموكراسی كه‌ مافی هه‌موان پارێزراوبێت.

دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی باسه‌كه‌ ده‌رگای گفتووگۆكرایه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان كه‌ تیایدا به‌ڕاشكاوی پرسیار و ڕه‌خنه‌و پێشنیارو ڕای جیاواز خرانه‌ ڕوو.

كۆره‌كه‌ دووكاتژمێری خایاند.

No description available.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە