بەبۆنەی دەستپێكردنی بانگێشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، مەكتەبی ھەڵبژاردنی حیزبی شیوعی كوردستان بانگەوازێك رادەگەیەنێت، داوا لە كۆمەڵانی خەڵك دەكات كە كاندیدەبەتواناو كارامەكان و دەوڵەمەند لە ئەزموون وداكۆكیكاری حزب هەڵبژێرن.ِ
کۆمەڵانی خەڵکی خۆڕاگر و بەشەرفی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم
وا دەرگای بانگەشەی هەڵبژاردن کرایەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەیوەست نەبوون بەهەرێمەوە، ئێمەش لەحزبی شیوعی کوردستان، حزبە ڕەسەنەکەی نێو مێژوو و خەباتگێڕان و نمونەی دەست پاکی و خۆنەویستیی، بە پۆلێک کاندیدی بەتوانا و کارامە و دەوڵەمەند لەئەزموون و کار و داکۆکی لەچوارچێوەی ژمارەیەک لیست و هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە، بە بەرنامەیەکی هەمەلایەنی خزمەت و ئاوەدانی، بەشدارین.
بۆ ئەو مەبەستە ڕووی دەممان دەکەینە کوردستانیان و سەرجەم دەنگدەرانی نەتەوە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە، دواتان لێدەکەن دەنگ و متمانەی خۆتان ببەخشنە ئەم لیست کاندیدانی حزبی شیوعی کودستان و ئەولیست و كاندیدانەی پشتگیری دەكەین
— لەپارێزگای کەرکوک دەنگ بدەن بە: كاندیدی ژمارە (٤) (سمیرە أحمد) لە لیستی ژمارە(١٤٢) (ھاوپیمانی كەركوك ھێزو ئیرادەمانە)
— لەپارێزگای نەینەوا دەنگ بدەن بە: كاندیدی ژمارە( ٣ ) ( خدر دیرو) حسن )لە لیستی ژمارە (٢٠٣) تحالف قیم المدنی
— لەپارێزگای سەڵاحەدین دەنگ بدەن بە: كاندیدی ژمارە (٢١) (ھێمن بەرزان) لە لیستی ژمارە (١٨٤) لیستی ھاوپیمانی (الرئاسە )
— لەپارێزگای دیالە دەنگ بە: بە كاندیدی ژمارە (١) (صالح حمید رشید) لە لیستی ژمارە (٢٠٣) (تحالف قیم المدنی)
لەگەڵ ڕێزدا
مەکتەبی هەڵبژاردنی
حزبی شیوعی کوردستان
٢٠٢٣/١١/١