بڕیارە رۆژی یەکشەممە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامبدەن.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند، رۆژی یەکشەممە کاتژمێری 10:00 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە