وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە کە" لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزارو ٢٠٠ مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە ٢ هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:

 

وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشینی هەرێمی کوردستانی کرد.          

ڕۆژی سێشەممە ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) بەسەرپەرشتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنەنشین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو.  

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەرچی زوو تەواو کردنی دۆسیەی خانەنشیان کردەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێکارانەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گیراونەتەبەر کە خۆی لە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان و کاراکردنی سیستەم و دابینکردنی فەرمانبەر و زیادکردنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبینیەوە.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی هەوڵەکان خرایەڕوو کە توانراوە لەماوەی ڕابردوودا کاروبارەکانی مامەڵەی خانەنشینان خێراتر بکرێت و لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزارو ٢٠٠ مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە ٢ هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، داواش لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت بەزوویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کەبڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە.

وەزیری دارایی داوای کرد پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە