لەڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی گەرمیاندا،کە کۆپیەکی دەست رێگای كوردستان کەوتووە، تێدا هاتووە: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنێو باخچەیەک لەپێش پەروەردەی قەزای کفری گەنجێک بەناوی (فیراز عسمان صابر) لەدایکبووی 2006 بەچەکی جۆری دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوەنا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
#هەروەها هاتووە: دوای ئاگادارکردنەوەیان پۆلیسی قەزای کفری چونە شوێنی ڕوداوەکە دوای ڕەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆنەخۆشخانە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.